نێچیرڤان بارزانی: عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به پشتیوانیی فه‌ره‌نسایه
ێچیرڤان بارزانی و برونۆ ئۆبێر
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق كۆبوه‌وه و رایگەیاند، عیراق و هه‌رێمی كوردستان پێویستییان به رۆڵ و پشتگیریی فه‌ره‌نسا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووه‌می 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ برونۆ ئۆبێر، باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عیراق و ئێریك شۆفالیێ، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری پشتگیریی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی فه‌ره‌نسا و شاندێكی یاوه‌ریان کۆبوەوە و ستایشی رۆڵی فەرەنسای کرد کە لە رووی سەربازی و مرۆییەوە پشتگیریی بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتکردوەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ستخۆشیی له ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌ی بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شه‌نگال كرد كه له رێگه‌ی رێكخراوێكی ناحكومیی فه‌ره‌نسییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و رایگەیاند، "سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و هاوبه‌شانی دیكه‌دا به‌شداری له بونیاتنانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ده‌كات."
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە دۆخی ئاوارەکانی عیراق لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەیان کرا و نێچیرڤان بارزانی جەختی لە خواستی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و پێویستیی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کردەوە.
PM:09:04:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت