په‌رله‌مانی عیراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بودجه له نێوان عیراق و هه‌رێم پێكهێنا
وێستگه نیوز-
له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی بودجە له‌نێوان عیراق و هەرێمی کوردستان بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پێكهێنا.
به پێی نوسراوه‌كه كه دوێنێ دووشه‌ممه 23ی تشرینی دووەمی 2020 ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه كراوه كه لیژنه‌كه له هه‌شت ئه‌ندام پێكهاتووه و كاتییه، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجەیه له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان.
لەنوسراوەكەدا ئه‌وه‌ش هاتووە، ئامانجی لیژنه‌كه بۆ گفتوگۆ كردنه له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه و بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوودا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
PM:01:06:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت