جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له دیمنایهكیدا له‌گه‌ڵ سكای نیوز، ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌ی سیاسی گه‌وره له‌هه‌رێمی كوردستان رویداوه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌كردووه.
له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كه به‌شی عه‌ره‌بی ئه‌و كه‌ناڵه له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامی داوه، د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر ی كێشه‌كانی داعش و رۆڵی پێشمه‌رگه‌و كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی نه‌وت و غاز هه‌ڵوێستی خۆی رونده‌كاته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح پێیوایه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌جدی كارنه‌كه‌ن بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌دۆزنه‌وه، ئه‌وا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان خۆیانن.
هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی رای جیاواز و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كان ته‌قینه‌وه‌ی سیاسی رویداوه.
ناوبراو له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان ڕاوبۆچونی خۆی ئاشكرا دهكاتو رایگه‌یاند كه ئه‌و كێشانه بۆته هۆی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان و كاریشی كردۆته سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم.
ناوبراو داواشی كرد كه كاربكه‌ن تاوه‌كو زیاتر قه‌یرانه دارایییه‌كه قوڵنه‌بێته‌وه.
له‌ته‌وه‌ری قسه‌كردن له‌سه‌ر داعشیشدا د. به‌رهه‌م ساڵح رۆڵی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد‌و پێشی وابوو بههاریكاردنی عێراق چه‌كدارانی داعش شكست ده‌هێنن.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
PM:12:37:10/12/2015
ئه‌م بابه‌ته 10843
جار خوێنراوهتهوه