چلورە هەردی بۆ كۆچی دوایی شەفیق قەزازی هاوسەری: شەفیق گیان بۆ دەنگت نییە
وێستگە نیوز-
چلورە هەردی، هاوسەری شەفیق قەزاز بۆ كۆچی دوایی هاوسەرەكەی دەڵێت "شەفیق گیان بۆ دەنگت نییە ئەم بەیانییە".
چلورە هەردی، چالاكوانی ژنان و هاوسەری شەفیق قەزاز لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی خۆی و هاوسەری كۆچكردووی بڵاوكردۆتەوە و نووسیویەتی "شەفیق گیان بۆ دەنگت نییە ئەم بەیانیە. خۆ تۆ هەموو رۆژێ شەش و نیو لەباخەكایت. كوایت بۆ دەنگت نیە ئازیزم من چاوەڕوانم".
د. شەفیق قەزاز سیاسەتمەدار و نووسەر شەوی رابردوو بەهۆی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
AM:11:51:23/10/2020
ئهم بابهته 18048
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت