حه‌لبوسی و وه‌فدی پارتی په‌یامێك ئاراسته‌ی حكومه‌تی كازمی ده‌كه‌ن
دیداری حەلبوسی و وەفدی پارتی
وێستگه نیوزـ
وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كرد و له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا ئیدانه‌ی سوتاندنی باره‌گای پارتیان كرد كه له چه‌ند رۆژی رابردودا هێرشی كرایه‌سه‌ر.
وه‌فده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر ئیمنیكی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كۆبونه‌وه و دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی حه‌لبوسی رایگه‌یاندوه كه هه‌ردوولا داوایان له حكومه‌تی به‌غدا كردوه دامه‌زراوه‌كان بپارێزێت.
وه‌فدی پارتی و حه‌لبوسی به‌پێویستیان زانیووه حكومه‌تی عیراق ئاسایش بسه‌پێنێ و رێگه‌نه‌دا دیارده‌ی توندوتیژی و سوتاندانی باره‌گای حزبی و موڵكی گشتی و تایبه‌ت، دووباره ببێته‌وه.
بەرەبەیانی رۆژی 17ی تشرینی یەکەم بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و جگە لە سوتانی بارەگاکە، ئاڵای کوردستانیش سوتێنرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی به‌رپرسانی هه‌رێمی لێكه‌و‌ته‌وه و نوێنه‌ران و باڵیۆزی وڵاتانیش دژی ئه‌و كاره هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌ربڕی.
PM:11:56:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت