جەمال رەشید حەوێزی نوسەرو شاعیرێکی دیاری کورد کۆچی دواییکرد

‌ جەمال رەشید حەوێزی، مامۆستاو نوسەر و شاعیری دیاری کورد

وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ جەمال رەشید حەوێزی، مامۆستاو نوسەر و شاعیری دیاری کورد لەتەمەنی 82 ساڵیدا بەنەخۆشی کۆچی دواییکرد.

مامۆستا جەمال رەشید حەوێز، نوسەرو شاعیری دیاری کورد لە بنەماڵەی دیاری کۆیە حەوێزییەکانە و برا گەورەکەی مامۆستا کەمال رەشید کەسایەتی سیاسی و ئەندامی  حزبی ھیوا بوو کە  لە شاڵاوی بەعس لە ساڵی 1963 شەھید کرا.

جەمال حەوێزی لە پەنجاکانی سەدەی رابردو دەستی بەنوسین کردوە لە رۆژنامەی (ژین)وە دەستی کردووە بەبڵاوکردنەوەی نوسینەکانی، لەو کاتەوە تا کۆچی دوایی دەکات بەردەوام بووە لە نوسینی شیعرو وتار لە گۆڤارو رۆژنامەکان.

مامۆستا جەمال هەروەها برازای مێژوونووسی کۆیی (تاھیر حەوێزی)یە، لەکۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردوو (60) ساڵ پێش ئێستا وەکو مامۆستا ھاتوەتە رانیە، مامۆستا باسی لەوەکردوە کە بیری دێت لە رانیە تەنیا یەک قوتابخانەی سەرەتایی تێکەڵاوی لێ بووە، دوایی ناوەندی کراوەتەوە و بۆ خوێندنی ئامادەیی چوونەتە کۆیە.

ئەو نوسەرو  شاعیرەی کورد لەسەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو جگە لە پیشەکەی خۆی، بەکامیراکەی دەستیکردوە بەکاری وێنەگرتن و وێنەیەکی بەرچاوی سەردەمەکەی خۆی بۆ نەوەکانی داهاتو ئەرشیف کردوە.


AM:10:18:20/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 19412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو