وێنهی ئهو دایكهی دوو منداڵهكهی فڕێدایه روباری دیجلهوه
وێستگه نیوز-
دوای ئهوهی رۆژی شهممه 17ی تشرینی یهكهمی 2020، دایکێک لە بەغدا بە هۆکاری ئەوەی دەیەوێت مێردی پێشووی لە ئازاری دووری لە منداڵەکانی تێبگەیهنێت، هەردوو منداڵەکەی خسته ناو رووباری دیجلە و منداڵهكانی گیانیان لهدهستدا.
ڤیدیۆی فڕێدانی ئهو دوو منداڵه بۆناو روباری دیجله لهلایهن دایكیانهوه، له بهشێكی زۆری تۆڕه كۆمهڵایهتیهكاندا بڵاوکرایهوه و دهنگدانهوهی یهكی زۆری بهدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی ئاژانسە هەواڵییە عیراقییەکان، ژنەکە تەڵاق دراوە، ئەویش بەهۆیەوە کوڕ و کچەکەی دەباتە سەر پردی ئەئیممە لەنێوان ئەعزەمییە و کازمییە لە بەغدا و هەر دوو کیان فڕێدەداتە ناو رووباری دیجلە.
دوابەدوای رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە هەوڵدرا کە منداڵەکان رزگاربکرێن، بەڵام هەوڵەکانیان ئەنجامی نابێت، دواتر هێزە ئەمنییەکان ژنەکە دەستگیر دهكهن.
ژنەکە دوای دەستگیرکردنی وتوویەتی، ماوەی سێ مانگە لە مێردەکەی جیابووەتەوە و منداڵەکان لای باوکیان دەمانەوە، ئەویش تەنیا لەکاتێکی دیاریکراودا دەیتوانی بیانبینێت و ئەوە ئازارێکی قووڵی لە ناخیدا دروستکردووە.
دایکی منداڵەکان وتوشیهتی، "بەبیانووی ئەوەی دەیەوێت منداڵەکانی بباتە زیارەتی ئیمام کازم، کچ و کوڕەکەی لە باوکیان وەردەگرێت، درەنگانێکی شەو هەر دوو کیان دەباتە سەر پردەکە و لەوێوە منداڵەکانی فڕێدەداتە ناو رووباری دیجلە".
سەبارەت بەوەی چۆن ئەو کارەی کردووە و هۆکارەکەی چی بووە، ژنەکە بە پۆلیسی راگەیاندووە، چۆن باوکیان منی لە منداڵەکانم دوورخستەوە و بێبەشی کردم لە بوون لەگەڵیان، منیش ویستم هەمان کار لەگەڵ ئەو بکەم، منداڵەکانم فڕێدایە ناو رووبارەکە تاوەکو ئەویش هەست بەو ئازارەی من بکات (بێبەش بوون لە منداڵەکانی).
PM:01:00:19/10/2020
ئهم بابهته 4532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت