وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌رۆژی 19/9/2020 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند له‌دوای ڕووداوی 14/7/2000 كه‌تیایدا پێنج ئه‌ندامی حزبی كۆمۆنیست تیایدا بوونه قوربانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌و ناڕه‌زایی له‌نانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه ده‌ربڕیوه، ئێستا كه‌س و كاری قوربانییه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه ناوبراو له‌دادگادا شاهیدی بدات.
له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی مه‌لا به‌ختیار كراوه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، خێزانی قوربانیانی ڕووداوی كوشتننی پێنج ئه‌ندامی حزبی كۆمۆنیست له‌گردی عه‌لی ناجی، رووده‌كه‌نه مه‌لا به‌ختیار و ده‌ڵێن "به‌ڕێزتان له ڕۆژی ١٩\٩\٢٠٢٠ دا له ناو قسەو باسێکدا کە بۆ ناساندنی کتیبەکەتان پێشکەشتان کرد، ئاماژەتان بە هەڵوێستێکی خۆتان دا کە کاتی خۆی لە کۆبونەوەیەکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیدا، کە خودی نەوشیروان مستەفا تێیدا ئامادەبووە، ناڕەزایەتیتان ده‌ربڕیوه بەرامبەر بە کوشتنی ٥ ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، کە لە ١٤/٧/٢٠٠٠ دا بەڕۆژی ڕوناک و بەبەرچاوی خەڵکی شارەوە ئەنجامدراوە، و بە كارێكی هه‌ڵه‌تان زانیوه.".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن " بێگومان ئەم هەڵوێستە و ئەم ڕاستی وتنەتان بۆ ئێمە خێزان و کەسوکاری قوربانیانی ١٤/٧، لەگەڵ ئەوەدا كه كارێكی ئەرێنیە، بەدڵنیایەوە دەتوانێت کۆمەک بکات بە ساڕێژکردنی برینێک کە لە ساڵی ٢٠٠٠ ەوە لە جەستەی ئێمەدا هەڵکەندراوە، ئەویش بەوەی کە هەموو ئەو زانیاریانەی لای بەڕێزتانە لەسەر ئەم تاوانە تەسلیم بە دادگا وەیا مەرجەعێکی یاسایی بکەن تا وەک بەڵگەیەک بۆ بەلاداخستنی ئەم تاوانە سودیان لێوەربگیرێت. ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بن ئەوە بۆ ماوەی ٩ ساڵ دەچێت کە ئێمە لە دادگای سلێمانی شکاتمان لەسەر نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له تاوانی كوشتنی ڕۆڵهكانماندا هه‌یه تۆماركردووە، بەڵام بە پاساوی ئەوەی بەڵگە لەبەردەستدا نیە پرۆسەکەیان پەکخستووە".
له‌نامه‌كه‌دا هاتووه "ئێمە نازانین سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی چ ئەنجامگیریەک لە ئاشکراکردنی راستیەک وەردەگرێ کە ئێوە لەسەر تاوانێک لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە ئاشکراتان کردووە. تەنانەت ئەوەش نازانین کە خودی بەڕێزتان چ هەنگاوێک دەگرنەبەر تا یەکێتی نێشتمانی دان بەهەڵەی تاوانەکانیدا بنێ، بەڵام ئەوەمان لاروونە کە یەکێتی نیشتمانی وەک حزبی حاکم و بەڕێوەبه‌ری یاسا و دادگا بە دوای قسەکانی ئێوەدا، چیتر ناتوانێ لە بێدەنگیدا تاوان و غەدرێک بخنکێنێ کە لە ئێمە کراوە. ئێوەش ئەگەر ویژدانی راستی وتن ئێوەی هێناوەتە گۆ لەسەر کوشتنی پۆلێک ئینسانی ێیتاوان وشەرافەتمەند، ئەگەر بەراستی مه‌به‌ستتان لە ئاشکراکردنی هەقیقەتی ئه‌م تاوانەدا مهسهلهیەک نیە بۆ سیاسەتی ڕۆژ و ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئه‌وا کەمترین چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کە هەرچی زانیاری و وردەکاری هەیە کە پەیوەندی بەم تاوانەوەیە و ئێوە لێی ئاگادرن، تۆمار بکەن و بۆیەکلاکردنەوەی ئەم کەیسە هاوکار بن. بەدڵنیایەوە ئەمە کەمترین ئەرکێکە لەسەر شانی کەسێک کە شاهیدە بەسەر تاوانێکەوە".
ڕۆژی 14ی 7ی 2000 لەهەل و مەرجێکی تەم و مژاویدا پێنج کادێری حزبی کۆمۆنیست لەگردی عەلی ناجی شاری سلێمانی کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوەو شەهیدکران.
پێشتر گرژی ڕاگەیاندن لەسەر چۆڵکردنی بارەگای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دروستببوو یەکێتی داوایی لێکردن کەدەبێت بارەگاکەیان ببەنە دەرەوەی شار‌و لەناوماڵەکاندا نەیهێڵن کە ئەوکات ڕادیۆکەیان دەکەوتە نزیک ماڵی نەوشیروان مستەفاوە.
زۆرترین پەنجەی تۆمەت لەسەر ئەو ڕووداوە بۆ نەوشیروان مستەفا درێژکرا، بەڵام ناوبراو ڕەتیدەکردەوە و یەکێتیش ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد کە پێکهەڵپژان لەگەڵ مەفرەزەیەکی ئاسایش دروستبووەو ئەو ڕووداوەی لێکەوتۆتەوە.
ناوی خێزانی قوربانییه‌كان..
١. ...جه‌مال موحسین له‌لایه‌ن كه‌سوكاری عه‌بدولباست موحسین (شێخ عه‌بدول)
٢. ...ڕێبوار له‌تیف له‌لایه‌ن كه‌سوكاری هاوڕێ له‌تیف
٣. ...ئیسماعیل موحه‌مه‌د له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئیبراهیم موحه‌مه‌د (هاوكار)
٤. ...ڕێبوار (ڕێشوان) مسته‌فا له‌لایه‌ن كه‌سوكاری محه‌مه‌د مسته‌فا (كه‌ریم)
٥. ...سادق نیك‌بین له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ئومێد نیك‌بین
PM:12:15:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوهتهوه