"خوا لێت نه‌بوورێت"
ئه‌لیسا
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی كاره‌ساته‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت، خانمه گۆرانبێژی لوبنانی، ئه‌لیسا، هێرشێكی توندی كرده‌سه‌ر سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و په‌یامێكی توندیشی ئاراسته‌ی میشال عه‌ون، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی كرد.
ئه‌لیسا بێزاریی خۆی له سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕیووه كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا به‌هۆی ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی رۆژی 4ی ئاب له به‌نده‌ری به‌یروت وڵات تووشی چی وێرانه‌یه‌ك بووه و جگه‌له زیانی گیانی، زیانی 15 ملیار دۆلاریش به‌ر به‌یروتی پایته‌خت كه‌وتووه.
ئه‌لیسا جامی تووڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر میشال عه‌ون، سه‌رۆك كۆماردا رشتووه و له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بۆی نوسیوه"ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵیش له‌تۆ هه‌ستی زیاتره، ئه‌مجاره خوا په‌نای لوبنان بدات نه‌ك به‌یروت..خوا لێت نه‌بوورێت میشال عه‌ون".
ئه‌لیسا لایه‌نگری حزبی "هێزه‌كانی لوبنان"ه كه ركابه‌ری سه‌ره‌كیی حزبی "ره‌وتی نیشتمانیی ئازاد"ه كه میشال عه‌ون، سه‌رۆك كۆماری ئێستای لوبنان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات.
AM:11:09:15/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت