ناسنامه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی عه‌ساف مشتومڕی ناوه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌وه‌نده‌ی قسه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌ساف، گۆرانیبێژی فه‌له‌ستینی ده‌كرێت كه كێیه و كێ نیییه، قسه له‌سه‌ر عه‌ساف خۆی ناكرێت كه یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره‌كانی عه‌ره‌ب ئایدڵ.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی عه‌سافی ته‌مه‌ن 31 ساڵ ده‌كرێت، چونكه روخساری بوك له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌رنه‌كه‌وتوه كه تایبه‌ته به ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی عه‌ساف له كچێك به‌ناوی ریم عه‌وده.
عه‌ساف و ریم به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی كۆرۆناوه ئاهه‌نگێكی بچوكیان له دوبه‌ی سازكرد و ئه‌وه‌نده وێنه و ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاونه‌كرایه‌وه، به‌ڵام دوای به‌دواداچونی میدیاكان، ده‌ركه‌وت ریم كێیه.
میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ده‌ڵێن كه ریم عه‌وده، كچێكی فه‌له‌ستینیه كه له شاری قودس له‌دایكبووه، ئێستا خێزانه‌كه‌ی له سعودیه داده‌نیشن، ریم له باوكێكی فه‌له‌ستینی و دایكێكی دانیماركی له‌دایكبووه و ته‌مه‌نی له 20 ساڵیدایه.
یه‌كه‌مجار عه‌ساف و ریم له ساڵی رابردوودا له ئیمارات یه‌كتریان بینیووه و له چه‌ند مانگی رابردوودا په‌یوه‌ندیی نێوانیان قووڵتر و توندوتۆڵ‌تر بووه، ده‌شوترێت چیرۆكی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیاندا هه‌بووه.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د عه‌ساف هاوسه‌رگیرییه‌كی له‌گه‌ڵ لینا قیشاوی، كچه راگه‌یه‌ندكاری فه‌له‌ستینی كردبوو، به‌ڵام به ده‌ستگیرانداری له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.
PM:12:19:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت