یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دروستدەکرێت


وێستگەنیوز-
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردوە بە ئامادەبوونی نوێنەری دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و وەبەرهێنان بۆ دەستکردن بە هەنگاوە یاساییەکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران دەوڵەت.

راگەیاندنی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت بە هەماهەنگی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و وەبەرهێنان.

ئەوەش هاتوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێویست لەبارەی دەستبەکاربوون لە دیاریکردنی ڕێکارە یاسایی و هونەری و ئەندازەییەکان دران بە "مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە نیشتیمانیە گرنگە".


PM:06:18:09/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو