كۆشكی سپی: راوێژكارێكی تره‌مپ توشی كۆرۆنا بوو
رۆبه‌رت ئۆبراین
وێستگه نیوزـ
توشبونی راوێژكارێكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یه‌ندراو كۆشكی سپیش ده‌ڵێت كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر سه‌رۆك نییه.
كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی ته‌مموزی 2020، رایگه‌یاند كه رۆبه‌رت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تووشی كۆرۆنا بووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
كۆشی سپی ده‌ڵێت: "رۆبه‌رت ئۆبراین له نوسینگه‌كه‌ی ده‌وامی نه‌كردووه و خۆی كه‌ره‌نتین كردبوو، بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر تره‌مپ و مایك پێنس-ی جێگری نییه".
راشیگه‌یاند كه ئه‌و نیشانانه‌ی له‌سه‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتون مامناوه‌ندن و ئه‌ویش ماوه‌یه‌كه خۆی كه‌ره‌نتین كردوه و له‌وكاته‌وه ئۆبرانی كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ راده‌په‌ڕێنێت.
PM:07:38:27/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت