لە قەزایەکی هەرێم حاڵه‌تێكی مردن و 18 توشبوی کۆرۆنا تۆماركرا


وێستگەنیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، شەوی رابردو پیاوێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵ به‌هۆی توشبونی به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، هەروەها دوێنێ 18 توشبوی نوێی ئه‌و پەتایە تۆماركراوه‌.

فه‌رهاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو توشبویه‌كی كۆرۆنا كه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵه‌ و دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌ مه‌نده‌ گیانی له‌ده‌ستدا، هەروەها 18 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، كه‌ سێ كه‌س له‌توشبووه‌كان له‌ڕه‌گه‌زی مێ و 15 توشبووه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ڕه‌گه‌زی نێرن.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 9 هەزار و 876 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 404 کەس چاکبوونەتەوە و 352 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.




AM:09:20:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 5772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو