فرسەت سۆفی: بەھۆی تەشەنەكردنی كۆرۆنا دۆخی هەولێر مەترسیدارە
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری ھەولێر، رایدەگەیەنێت دۆخی هەولێر بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە، ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نەبن، پێشبینی روودانی کارەسات دەکرێت، ئهوهش ئهوهبوو كه لێی دهترسان.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر رایگهیاند: "ھەولێر بەرەو دۆخێكی نەخوازراو و ناخۆش دەڕوات، لەسەر ئەو بنەما شەش رۆژ قەدەغەی ھاتووچۆی تەواومان راگەیاند و ئەنجامێكی باشی ھەبوو، بەڵام بەداخەوە پابەند نەبوون و تێكەڵبوون و نەبەستنی ماسك جارێكی دیكە ئاماری تووشبوون بە كۆرۆنای بەرزكردەوە".
پارێزگاری هەولێر وتیشی: "ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بڕوات ناتوانرێت ھەموو تووشبووان لە نەخۆشخانەكان بخەوێندرێن، ئەوەی لەسەر ئێمە بوو وەك حكومەت كردومانە، ئێستا ئەركی ھاووڵاتییانە خۆیان بپارێزن، ئهوهش ئهوهبوو كه لێی ترساین".
پارێزگاری ھەولێر، جەختیكردەوە: "دۆخی ھەولێر دۆخێكی مەترسیدارە ئەگەر خەڵك خۆی نەپارێزێت، رەنگە بەرەو كارەساتێكی گەورە ھەنگاوبنێین".
ئەم وتانەی پارێزگاری ھەولێر دوای ئەوەدێت، بەگوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە ماوەی 24 كاتژمێردا 186 كەس لە سنووری ھەولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
هــ. ر
PM:04:59:08/07/2020
ئهم بابهته 17684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت