هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: بە خۆپارێزییەکی زۆرەوە لەناوەڕاستی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرەو کۆتاییەکەی دەڕۆین
وێستگەنیوز-
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە شەپۆلی دوەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا و بە ئەزموونی پێشووتر گرتنەبەری قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ و راگرتنی ژیانی هاوڵاتیانیان بە سەرکەتوو نەزانی و پەیڕەویان نەکرد، دەشڵێت، دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی له دۆخێكی سروشتیدایه و "ئێمە لە ئێستادا بە خۆپارێزیی و هەستیارییەکی زۆرەوە لەناوەڕاستی دۆخەکەوە بەرەو کۆتاییەکەی دەڕۆین".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "ئێستا دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی له دۆخێكی سروشتیدایه، وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه و دۆخه‌كه باشه، ئێستا ئێمه به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه له ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆین، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتوینه‌ته چهقهكهی ئێستا له چهقهكهیهوه به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆین، خه‌ریكه به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا خه‌ڵك به جدیتر و بهمهترسیدارتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ی وه‌رگرتووه بۆیه ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕۆژانه تۆماردهبێت "ده‌توانین بڵێین ژماره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌دا ژماره‌یه‌كی تریش هه‌یه كه بهڕێگاكانی تری بێجگه له‌و ڕێگایانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێم پشتی پێده‌به‌ستن، پشکنین دەکەن، واتە ژمارەکان لە توشبوون و چاکبوونەتەوە زیاترن لەوەی کە رادەگەیەنرێن، لە هەمانکاتیشدا ئه‌گه‌ر بتوانیین ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین وه خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه كه‌ناری ئارامی".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی لەوەشکردوە، "لە ماوه‌ی 10-15 ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌و ژمارانه‌ی كه تووشده‌بن، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر 100 پشكنین بكرێت له‌و 100 پشكنینه 30-35 هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن كه ئه‌مانه هه‌موویان باری ته‌ندروستیان ناجێگیرنییه به‌ڵام هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م ڕێژانه به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه و ڕێژه‌كه له 35 نه‌چۆته سه‌ره‌وه، ئه‌مه خۆی بۆ خۆی پێمان ده‌ڵێت كه دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه، له‌هه‌مانكاتدا كه‌هه‌موو ڕۆژێك ئه‌و ژمارانه خه‌ڵك تووشده‌بن ئه‌مه به‌رگریه‌كی گشتی دروست ده‌كات، وه ئه‌و ڕێژه‌یه ڕۆژانه له‌زیادبووندایه و ئه‌و كه‌سانه چاكده‌بنه‌وه كه وه‌كو وتم جارێكی تر تووشنابنهوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وشیاری ته‌واویان ده‌بێت بۆ خۆپاراستن و یارمه‌تی ئه‌وانیتر هه‌روه‌ها ده‌توانن یارمه‌تی خوێن و پلازمای خۆێن به‌وانی تربدهن، بۆیه ئێستا ده‌توانم بڵێم سلێمانی له دۆخێكی باشدایه."
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات وه ئه‌م په‌تایه له‌هه‌ر شوێنێك بڵاو بوبێته‌وه پێویستی به كۆنتڕۆڵكردن هه‌بووه به‌و ڕێگه لۆژیكیانه‌ی كه‌بتوانێت له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر، كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبووانی په‌تاكه دابنكردنی بژێوی و داهات و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك وه پاراستنی ئابوری و داهاتی ده‌وڵه‌ت بپارێزێت، ئێمه له سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م سێ ته‌وه‌ره به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌سلێمانی قه‌ده‌غه‌ی گشتی هاتوچۆ ڕانه‌گه‌یه‌نرا له‌كاتێكدا له‌هه‌فته‌ی پێشوو له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی توشبووان و مردووان به‌هۆی كۆرۆنا له‌سلێمانی زیاتره؟، پارێزگاری سلێمانی وتی،" ئێمه لهڕابردووهوه ده‌ستمان پێكرد و ڕامانگه‌یاند به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كهپێیداین له‌دوای ته‌واوبوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ په‌تاكه به‌هێزتر ده‌ركه‌وته‌وه له‌هه‌مانكاتیشدا زیانێكی گه‌وره به‌ر كار‌و كه‌سابه‌ت و بازاڕ و بژێوی خه‌ڵك كه‌وت، وه زیانێكی گه‌وره‌ش به‌ر ئابووری ده‌وڵه‌ت كه‌وت، بۆیه ئێمه ئه‌و ئه‌زموونه‌مان كردووه و پێمان وایه ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه هه‌مانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه‌كردنی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتووی نابێت، وه نا‌توانیین به‌رده‌وام بین جگه له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه پێویستمانه بۆ جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ له‌به‌رده‌ستدانین چونكه ماوه‌ی نزیكه‌ی 15 ڕۆژه ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كردووه، هه‌ندێك سێكته‌ری ناوخۆیی تر بایكۆتیان كردووه ڕایاننه‌گه‌یاندووه".
هه‌روه‌ها وتی" لە ئێستادا پێویستمان به‌جۆرێك له پشكنینی تره پشكنینمان بۆ ئه‌وه ناوێت كه كێ هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه، به‌ڵكو پشكنینه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه تا دڵنیابین له‌وه‌ی كه كێ چاك بوەته‌وه له ڤایڕه‌سه‌كه چونكه ئێمه چه‌ند مانگێكمان به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕاندووه ئێستا به‌ره‌و به‌رگری گشتی ده‌ڕۆین به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆین كه هاوڵاتیان خۆیان بتوانن یه‌كتری بپارێزن، هەروەها داواشمانکردوە کە ده‌بێت له‌دابینكردنی كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا سلێمانی پشكی شێری به‌ربكه‌وێت ".
پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئاڵوگۆڕ له پۆستی پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەکردوە، " تا ئێستا هیچ زانیاری و قسه و باسێكی وه‌ها نه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه وه نه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه نه‌كراوه، ئێمه به‌رده‌وامیین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان بارودۆخه‌كه‌مان زۆر له‌وه سه‌ختره كه دابنیشین به‌دیار ئه‌و لێكدانهوانهوه، ئێستا له بارودۆخێكی نائاساییدایین ئومێد ده‌كه‌ین بگه‌ینه بارودۆخێكی ئاسایی وه‌ها كه دانیشین به گفتوگۆ و لێكتێگهیشتین بزانیین باشترین به‌ڕێوه‌بردن بۆ ئیداره‌دان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاونیشتیمانیه‌كانمان چیین چ له‌ڕووی كه‌سه‌وه، چ له‌ڕووی سیسته‌مه‌وه ئه‌وه هه‌ڵبژێرین."
AM:10:09:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت