كۆرۆنا.. له كانێكی مسه‌وه بۆ تاقیگه‌كه‌ی ووهان
وێنەکە لە سەندەی تایمز وەرگیراوە
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانیا له به‌دواداچونێكدا بۆ ده‌ركه‌وتوه كه زاناكانی چین حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جۆره ڤایرۆسێكی كوشنده‌یان له كانێكی ده‌رهێنانی كانزای مس دۆزیوه‌ته‌وه و بردویانه‌ته تاقیگه‌كانی شاری ووهان، هه‌تا ڤایرۆسی كۆرۆناش بڵاونه‌بووه‌وه، ئه‌وان دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریان ئاشكرا نه‌كردوه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردوه كه 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شه‌ش كرێكاری كانێكی مس له باشوری خۆرئاوای چین توشی هه‌وكردنێكی زۆری سییه‌كان و تا و پژمه‌یه‌كی زۆر بوون و دوای توشبونیان ده‌ستبه‌جێ دوانیان مردووه و ئه‌وانی دیكه‌ش به په‌له بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی
سه‌نده‌ی تایمز ده‌ڵێت له‌وكاته‌دا زاناكانی چین سامپڵیان له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی ناو كانه‌كه وه‌رگرتوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه و زۆر له‌و كۆرۆنایه ده‌چێت كه ساڵی 2013 بڵاوبوه‌وه.
ده‌شڵێت زاناكان سامپڵی ڤایرۆسه‌كه‌یان بردووه‌ته تاقیگه‌كانی ووهان و له‌وێ پاراستوویانه، ئه‌وه‌ش كه مایه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه تاقیگه‌كه‌ی ووهان ته‌نها هه‌زار و 69 كیلۆمه‌تر له كانه مسهكهوه دوور بووه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، زاناكانی چین ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌یان له شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی كانه مسهكهوه به نهێنی هێشتووه‌ته‌وه و تا كۆڤید-19 ده‌رنه‌كه‌وت، باسیان نه‌كردووه.
سه‌نده‌ی تایمز له بهدوداداچونهكانیدا ئه‌و راپۆرتانه‌ی ده‌ستكه‌وتوه كه بۆ چاره‌سه‌ری توشبوه‌كانی كانه مسه‌كه له ساڵی 2012 به‌كارهێنراوه و تیایاندا باس له‌وه كراوه كه ره‌نگه هۆكاری توشبونهكهیان ڤایرۆسێكی خێزانی كۆرۆنا بێت كه وه‌ك ڤایرۆسی سارس وایه و هۆكاری توشبونهكهشیان شه‌مشه‌مه كوێره بێت.
ئه‌و ڤایرۆسه كه له‌وكاته‌دا دۆزرایه‌وه ناونرا RaBtCoV / 4991 و نیشانه و كاریگه‌رییه‌كانیشی تا راده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌ی ئه‌م كۆرۆنایه‌ی ئێستایه و جینهكانیشی به‌ڕێژه‌ی 96.2% له‌گه‌ڵ په‌تایه‌كی ئێستا له‌یه‌ك ده‌چن.
PM:08:00:06/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 7592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت