تۆپخانه‌كانی توركیا گونده‌كانی ناحیەی کانی ماسێ بەسەختی بۆردومان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی گونده‌كانی سه‌ربه ناحیه‌ی كانی ماسێ له سنوری پارێزگای دهۆك.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی ناوچه شاخاوییه‌كانی گوندی شارانێی له سنوری ناحیه‌ی كانی ماسێ له قه‌زای ئامێدیی سه‌ربه پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
له‌و وێنه تایبه‌تانه‌دا كه ده‌ست په‌یامنێری وێستگه نیوز كه‌وتووه، شوێنی تۆپبارانه‌كه دیاره دووكه‌ڵی لێ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ناوچه بۆردومانكراوه‌كه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای پارێزگای دهۆك و ناوچه‌یه‌كی سنورییه له‌گه‌ڵ باكوری كوردستان.
PM:04:06:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت