دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له ئیداره‌ی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندرا
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، كه خێزانێكی ژن و مێردن.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران، خێزانێکی ژن و مێردن کە پیاوێکی تەمەن ٤٣ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٣٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزن لە قەزای ڕانیە.
به‌پێی دواین ئاماره‌كان تا ئێستا 905 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠
PM:10:18:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت