رونكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند تا كۆتایی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژی 6ی حوزه‌یران، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی حوزه‌یرانی 2020، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی 06/06/2020.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتەبەر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشەممە، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە دەوامی فەرمانبەران تا کۆتایی ئەم مانگە دەست پێناکاتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی رەتكرده‌وه.
AM:11:22:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت