بێژه‌ره باڵاپۆشه‌كه توشی كۆرۆنا بوو
وێستگه نیوزـ
ئایه عه‌بدولڕه‌حمان، خانمه بێژه‌ری باڵاپۆشی میسری توشبونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
ئایه بێژه‌رێكی به‌ناوبانگی میسریی كه‌ناڵی ئێسكترا نیوز-ه و خۆی هه‌واڵی توشبونی خۆی به به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردوه‌ته‌وه.
كچه بێژه‌ره باڵاپۆشه‌كه له فه‌یسبوكی خۆی نوسیویه‌تی "سوپاس بۆ خوا دڵنیاكرامهوه له‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم.. بۆیه ئه‌مه‌تا پێ راده‌گه‌یه‌نم چونكه پێویستم به دوعا و نزا راستگۆكانی ئێوه‌یه كه له دڵه‌وه بۆم ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت "متمانه‌م به‌خوای خۆم هه‌یه كه به‌منزیكانه شیفام ده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خۆشه‌ویستی و نزاكانی ئێوه‌وه.. ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلاتان تا چیرۆكی ئه‌زموونی خۆمتان له‌گه‌ڵ كۆرۆنا بۆ بگێڕمه‌وه".
PM:11:43:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 6652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت