د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه نیوز-
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 31/52020 ڕایگه‌یاند بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19. ناچار دەبین هۆتێلەکان لەجیاتی نەخۆشانە بەکاربهێنین.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م قسانه‌ی له‌رێگه‌ی په‌یجه‌كه‌ی خۆیه‌وه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕاگه‌یاند و رونیكرده‌وه كه پلانه‌كه‌یان به‌م زووانه جێ به‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌كاتێكدایه كه تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 700 كه‌س و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم تووشبوویان تیادا نه‌ما، به‌ڵام له‌پڕ له‌ماوه‌ی 10 رۆژی ڕابردوودا قهروێڵهكانی نه‌خۆشخانه‌كان پڕبۆوه.
دوێنێ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ له‌شاری سلێمانی به‌م په‌تایه گیانی له‌ده‌ستداو به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوزیش زیاتر له 30 تووشبووی تریش پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دان هه‌یه.
مه‌سرور بارزانی رۆژی هه‌ینی، ڕایگه‌یاند كه مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ جارێكی تر جدییه و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كه‌یسه‌كه‌یان به سیاسی كردووه.
PM:06:52:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 23712
جار خوێنراوهتهوه