تووشبوێكی كۆرۆنا له كهركوك گیانی له دهستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
تووشبوویێکی کۆرۆنا لە کەرکوک گیانی لەدەستدا، کە لە نەخۆشخانە لە کەرەنتین بوو.
ئەو تووشبووەی کۆرۆنا تەمەنی 70 ساڵە، لە نەتەوەی تورکمانە و ئێوارەی دوێنێ شهممه 30ی ئایاری 2020، لە نەخۆشخانەی پیشەسازیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک گیانی لەدەستداوە.
د. زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند: "ئەو پیاوە بەتەمەنە، کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەسەختی هەناسەی داوە، بۆیە لە رێگەی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، ئۆکسجینی پێدراوە. هەرچەندە لەژێر چاودێرییەکی چڕی پزیشکی بووە، بەڵام لەدوای کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە گیانی لەدەستدا".
پیاوە بەتەمەنەکە دانیشتووی گەڕەکی غەرناتەی کەرکوک بووە و، ئێوارەی رۆژی ههینی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
تائێستا لە کەرکوک 72 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە 59 کەسیان چاکبوونەتەوە و بەو پیاوە بەتەمەنەشەوە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
هــ. ر
AM:08:24:31/05/2020
ئهم بابهته 2104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت