هادی عهلی: درێژ کردنەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ رێگرتنە لە خۆپیشاندان
هادی عەلی
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، درێژ کردنەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێم دا بۆ رێگرتنە لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان.
هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، درێژ کردنەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێم بەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، بەڵکو بۆ رێگرتنە لە گواستنەوەی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان.
راشیگەیاندووە، درێژ کردنەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان کارێکی نا لۆژیکییە، چونکە نیگەرانی و نارەزایەتییەکانی جەماوەر ھەموو سنورەکانی بەزاندووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە 27ی ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا قەدەغەی هاتوچۆی تا 15ی مانگی داهاتوو درێژکردەوە و سزای مادیشی بۆ ئەو کەسانە دیاریکردووە کە سەرپێچی رێنماییەکان دەکەن.
هــ. ر
AM:11:51:28/05/2020
ئهم بابهته 11392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت