وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق: 216 كه‌سی دیكه توشی كۆرۆنا بوون
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 216 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئایاری 2020، شه‌ش كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوچه جیاجیاكانی عیراق گیانیانله‌ده‌ستداوه و 216ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كان له به‌غدا و به‌سره و هه‌ولێر و بابل و كه‌ربه‌لا و واست و دیاله و دیوانیه و زیقار و موسڵ و سه‌لاحه‌دین تۆمار كراون و له شاره‌كانی به‌غدا و دیاله‌ش شه‌ش توشبوی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق راشیگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌ی گیانلده‌ستدان و توشبوه نوێیانه، 41 توشبوی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
تائێستا له عیراق چوار هه‌زار و 848 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 169 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 852ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:07:07:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت