ئەمشەو شەوی بەراتە ، بەرات لە چیەوە هاتووە؟
دیمەنێک لە شەوی بەرات.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز-
ئەمشەو 7ی نیسانی 2020، شەوی بەراتە، بەرپرسێکی زانایانیش داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه منداڵ نەنێرنە دەرەوە.
مەلا عەتا پێنجوێنی، سەرپەرشتیاری لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمشەو شەوی بەراتە، دیارە لە ئاینی ئیسلامیشدا ئەمشەو موسڵمانان زۆرترین نوێژ بکەن و نزا بکەن و قورئان بخوێنن.
ناوبراو روونیکردەوە، "پێشتر کۆرۆنا نەبوو منداڵان دەچونە دەرەوەبۆ کۆکردنەوەی نوقڵ و شیرینی، بەڵام ئەمساڵ جیاوازە بەهۆی کۆرۆنا هاتووچۆ قەدەغەیە، داوا لە خەڵک دەکەین نەهێڵن منداڵان بڕۆنە دەرەوە".
له ههرێمی كوردستان بهپێی ئامارهكانی وهزارهتی تهندروستی تا ئێستا 285 كهس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لهو ژمارهیهش 105 كهس چاكبوونهتهوه و سێ حاڵهتی گیان له دهستدانیش ههبووه.
بهرات لهچییهوه هاتووه؟
هەندێك وا لێكیانداوەتەوە، كە وشەی بەرات لە (براوه)ی عەرەبییەوە هاتووە، كە مەبەست لێی بێتاوانبونی حەزرەتی عائیشە، خێزانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) بووە لەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵی.
بەڵام مامۆستا فاتیح شارستێنی ؛وتاربێژی مزگەوتی پیرەمەگرون؛ لە وتارێكدا، كە بەرواری وتارەكەی بۆ ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە، ڕایگەیاندووە: "شەوی موبارەك، كە لە قورئاندا هاتووە، زۆربەی زانیان پێیان وایە بریتیە لە شەوی (قەدر)، بەڵام هەندێك لە زانایانیش، كە ژمارەیان كەمە پێیان وایە ئەو شەوە موبارەكە بریتیە لە شەوی بەرات، كە دەكاتە 15ی شەعبان".
وتیشی: "شتی وا نیە لە ئاینی ئیسلامدا، كە خەڵك لە ئێوارەی بەراتدا چێشت لێ بنێن و قورئان بخوێنن".
مامۆستا فاتیح ئاشكراشی كرد: "حەدیسێكی پێغەمبەرمان محەمەد (د.خ) لێبێت دەربارەی شەوی بەرات هەیە، كە دەفەرموێ (لە شەوی 15ی شەعباندا خوای گەورە بە چاوی ڕەحمەت سەیری خەڵكی سەر زەوی دەكات و بەرەكەتی خۆی دەڕێژی بە سەر خەڵكی سەر زەویدا)، چونكە بەرەو پێشوازی مانگی ڕەمەزان دەڕۆین".
وتیشی: "باو و باپیرانی ئێمە ئەم ڕەحمەت و بەرەكەتەی خوای گەورەیان قۆستۆتەوە و وتویانە با ئێوارەكەی بكەینە جەژن و خۆشی و خواردنی خۆش بخۆین و شیرینی و نقوڵ دابەش بكەین و تەبایی نێوانمان زیاتر بكەین، كە ئەمەش بووە بەم شەوی بەراتەی ئێستا".
شەوی بەرات بە زۆری لە سلێمانی یادی دەكرێتەوە و لە یادەوەری خەڵكی سلێمانیدا یادێكی پیرۆزە، شاعیران و هونەرمەندان و مامۆستایانی ئایینی ئەم یادەیان بەرز ڕاگرتووە.
شاعیری گەورەی كورد (مەدهۆش) لە بارەی بەراتەوە هۆنراوی نووسیوە:
ئەم شەو شەوی بەراتە شەوی خۆشی و خەڵاتە
وا مناڵان ئەگەڕێن دەس بە دەرگاوە ئەنێن
وتاری مامۆستا فاتیح شارستێنی سەبارەت بە شەوی بەرات:
PM:09:36:07/04/2020
ئهم بابهته 8708
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت