هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بەشۆفێران دەدات



وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، تائێستا بەهەزاران مۆڵەت و ساڵانە لەو ئوتومبیلانە وەرگیراون كە لەڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوونەتە دەرەوە، بەڵام هێشتا هاوڵاتیان پابەندن بەڕێنماییەكان.

عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، داوا لەهاوڵاتیان دەكەن لەم 48 كاتژمێرەی قەدەغەیەدا پابەندی رێنماییەكان بن و لەماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە، چونكە ئەگەر رۆژانی پێشتر كۆمەڵێك بیانوو بۆ هاتووچۆ هەبووبێت لەوانەش كردنەوەی نانەوا و ماركێت، ئێستا جگە لەدەرمانخانە هیچ شوێنێكی دیكە نییە، بۆیە هەر كەس بێتە دەرەوە سزا دەدرێت.

ناوبراو روونیكردەوە، لەڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بەهەزار مۆڵەت و ساڵانەی ئوتومبیل دەستی بەسەردا گیراوە رەنگە بەشێكیان لەئەنجامی یەكدی حاڵی نەبوونی تیمەكان و هاوڵاتیانەوە بووبێت، بەڵام ئەو ژمارەیە بۆ شارێكی وەك سلێمانی زۆر نییە و جێی خۆشحاڵییە زۆربەیان پابەندی رێنماییەكانن. 

لەكاتژمێر 12ی نیوەڕۆی دوێنێوە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لەكوردستان راگەیەندراوە كە نانەواخانە و ماركێتەكانیشی گرتۆتەوە.


PM:12:23:05/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 17968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو