باقری: هەر هەڵوێستێکی دزێوی ئەمریکا، کاردانەوەی توندی ئێمە بە دوای دەبێت
سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان ئاگاداری جمووجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكان له‌كه‌نداو "هه‌ر هه‌ڵوێستێكی دزێوی ئه‌مه‌ریكا له‌و سنوره ڕوو بدات به‌توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
باقڕی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له‌په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ووتی: لە رۆژانی ڕابردوو شایەدی پەرەسەندنی چالاکیگەلی سەربازیی ئەمریکا لە کەشی عێراق و کەنداوی فارس و فەزای دەروونی و میدیاکانیان بە شێوەیەکی بەربڵاوین.
باقری بە ئاماژە بە چاوەدێری کردنی ئەو چالاکیانە لە لایەن کۆمەڵەی هەواڵگریی ئێرانەوە، كردوو وتیشی: ئەو ڕووداوانەی کە لە ماوەی ڕابردوو دژی بنکەکانی ئەمریکی لە عێراق ڕووی داوە، ئاساییە کە کاردانەوەی خەڵکی عێراق و هێزی بەرخۆدان لە بەرامبەر هەڵمەتی ئەهریمەنیان لە پەیوەندی لە گەڵ تیرۆری شەهید سولەیمانی و شەهید ئەبوومەهدی موهەندیس فەرماندەی هێزەکانی بەرخۆدانی عێراق بووە و هیچ پەیوەندیی بە خەڵکی ئێمەوە نییە و ئەوەی کە ئەمریکییەکان ئەوە دەدەنە پاڵ ئێران، جۆرێک دوورهاوێژییە."
هه‌روه‌ها ناوبراو هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد : ئەگەر بیانییەکان چکۆلەترین هەڵمەتێکی دژبەرانە هەمبەر بە ئاسایشی وڵاتەکەمان بگرنە بەر، بەرەوڕووی توندترین کاردانەوەی ئێمە دەبن، چونکە کۆماری ئیسلامی نە تەنیا هیچ دەستێوەردانێکی لەو ڕووداوانەدا نییە، بەڵکوو هیچ پلانێکیشی بۆ دەستدرێژی کردنە سەر هێزە بیانییەکان نییە.
AM:08:47:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت