كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 1ی نیسانی 2020، راگه‌یاند كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له كات و شوێنی جیاواز.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 19، سلێمانی 15، دهۆك 16، كه‌ركوك 21 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هه‌روه‌ك هاتووه: بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 1ی نیسانی 2020، كه‌شوهه‌واو ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارانبارین له كات و شوێنی جیاواز.
هــ. ر
PM:12:37:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 35608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت