به‌وێنه‌..سه‌ربازگه‌ی K1ی كه‌ركوك راده‌ستی هێزه‌ عیراقییه‌كان كرایه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ربازگه‌ی K1ی كه‌ركوكیان راده‌ستی هێزه‌كانی عیراق كرده‌وه‌.

ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ربازگه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌، سه‌ربه‌ سوپا و هێزی مارێنزی ئه‌مریكا بوون و به‌ یه‌كجاری سه‌ربازگه‌كه‌ش راده‌ستی هێزی دژه‌ تیرۆر و پۆلیسی فیدڕاڵی و سوپای عیراق كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ دوای سه‌ربازگه‌كانی قائیم و گه‌یاره‌، سه‌ربازگه‌ی K1ی كه‌ركوك سێیه‌م سه‌ربازگه‌ی عیراقه‌ كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی دژبه‌ داعش به‌ سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا راده‌ستی هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.


PM:08:28:29/03/2020








ئه‌م بابه‌ته 1968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت