وێستگه نیوز-
پارێزگای هەولێر ئاگاداری سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکاتەوە، لە ڕۆژی دووشەممە 2020.3.30 ڕێگە دراون کراوەبن .
پارێزگاری ههولێر لهڕاگهیاندراوێكدا شێوازی كردنهوهی بانكه ئههلی و نوسینگهكانی دراو به دوو خاڵ روندهكاتهوه بهمشێوهیه.
1- بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، تەنها لە ڕۆژانی (دووشەممە و چوارشەممە) کراوە دەبن لەکاتژمێر (8)ی بەیانی تاوەکو (1)ی دوای نێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانکێک لە (5) کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بۆشیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتووچۆکردنیان بەکاربهێنن.
2-نووسینگەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی (60)مەترین، تەنها لەڕۆژانی (دووشەممە و چوار شەممە) لەکاتژمێر (10)ی بەیانی تاوەکو (3)ی دوای نیوەڕۆ کراوەدەبن، هەروەها نووسینگەکانی تری بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەالله، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی(60)مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێک بۆخۆیان دابین بکەن و نووسینگەکانیان لەو دوو ڕۆژەی دیاریکراوە بۆیان بکەنەوە.
PM:07:07:28/03/2020
ئهم بابهته 75096
جار خوێنراوهتهوه