وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم قوتابیان و خوێندكاران ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری قوتابیانی و خوێندكارانی قۆناغه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی كرده‌وه كه له‌م پشووه‌دا سوود له بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌كان وه‌ربگرن.
له ئاگادارییه‌كه‌دا كه وه‌ك په‌یامێكه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه كه قوتابیان و خوێندكاران دەتوانن لەم پشووەدا سوود وەربگرن بۆ گشت وانەکان بەتایبەت قوتابیانی قۆناغی 9 و قۆناغی 12، هەروەها سوود وەرگرتن لەبابەتە پەروەردەییەکان بەم شێوەیە :
1- تەلەفزیۆنی پەروەردەیی، کەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردە، کەوانەکان پەخش دەکات و لە بەیانییەوە بەشێوازێکی زیاتر پەخشی وانەکان دەکات و پێشتر لەکاتەکان ئاگادارتان دەکاتەوە، لەسەر سیستمی کەناڵە ناوخۆییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان و لە فیس بووک پەخشی راستەوخۆی دەبێت .
2- تەلەفزێۆنی ژیاری پەروەردەیی ئەهلی، بەشێوازێکی چڕتر وانەکان پەخش دەکەن ، وێڕای بوونی بەرنامە پەروەردەییەکان .
3- کەناڵی Cambridge Educational TV ، کەبەزمانی ئینگلیزی پەخش دەکات لەکەناڵە ناوخۆییەکان و فةیسبووک .
4- هەورە فێرگە، کەتەواوی وانە سەرەکیەکان لە قۆناغی 1 تا 12 لەخۆدەگرێت بە ڤیدیۆ و دروستکردنی پرسیار بۆخۆتێست کردن و لاپەڕەکانی پەرتووکی خوێندن.
PM:10:48:26/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 36820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت