وێستگه نیوز ناوی چه‌ندین به‌رپرسی په‌راوێزخراوو لابراوی پارتی ئاشكرا ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی و چه‌ند سه‌ركرده‌و پاڵێوراوێكی پارتی له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌سلێمانی
وێستگه نیوز-
سایتی وێستگه نیوز، ناوی چه‌ندین به‌رپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا ده‌كات كه له‌ساڵی ڕابردوودا په‌راوێزخراون یان لابراون، كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی سلێمانی و كه‌ركوكن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سایتی وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا"به‌داخه‌وه ناوچه‌گه‌رێتی له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان تۆخ بۆته‌وه‌و كه ئه‌مه‌ش دژی پرنسیپه‌كان و هێڵه گشتییه‌كانی رێبازی سه‌رۆك بارزانییه"
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا چه‌ندین به‌رپرسی سلێمانی و گه‌رمیان و كه‌ركوك و خانه‌قین په‌راوێز خراون یان لابراون یان به‌بیانووی ڕاسپاردنیان به‌ئه‌ركی تر دورخراونه‌ته‌وه له‌جومگه هه‌ستیارو سه‌ربازی و ئه‌منی و حزبی حكومییه‌كانی سه‌ر به پارتی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد نزیكه‌ی ساڵێكه هه‌وڵێكی چڕ دراوه بۆ ئه‌م په‌راوێزخستنه تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین به‌رپرس په‌روێزخراون و دورخراونه‌ته‌وه كه سه‌ركیترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن.
1- ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان جێگری وه‌زیری پێشمه‌رگه ، له‌جێگه‌ی ئه‌و سربه‌ست ئیمنیكی دانرا، كه سه‌ر به بادینانه.
2- فه‌ریق شیروان به‌رپرسی هێزه‌كانی 80، نه‌جات عه‌لی خراوه‌ته شوێنی كه سه‌ر به‌هه‌ولێره.
3- لیوا شێركۆ سه‌رۆكی هێزه‌كانی پاسه‌وانانی سنور، حه‌ماده دزه‌یی كه سه‌ر به‌هه‌ولێره خرایه جێگه‌كه‌ی.
4- لیوا فایه‌ق جوجانی ئامر لیوای نه‌وت و غاز، سه‌ردار مه‌نك خرایه جێگه‌ی.
5- فایه‌ق تۆفیق، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ لابرا.
6- هه‌ڵۆ ئه‌حمه‌د كورده به‌رپرسی لقی چوار لابرا، سه‌عید ئاغا قه‌ڵادزێی خرایه جێگه‌ی
7- شێخ به‌كر لابرا له ئامر لیوایی، پاشان په‌یوه‌ندی كرد به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه گومان ده‌كرێت كه ڕاسپاردنی هێمن هه‌ورامی و فواد حسێن وه‌ك ڕاوێژكارو سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا یه‌كیان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌وی تریان وه‌زیری داراییه بۆ دورخستنه‌وه‌یان بێت له‌جومگه‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نه‌ك راسپاردنیان به‌كاری گرنگتر‌و هه‌ستیارتر.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئومێد سه‌باحیش كه خه‌ڵكی كه‌ركوكه "راسته كاری تری پێدراوه، به‌ڵام پێموانیه گرنگتر بێت له‌وه‌ی پێشووتری كه وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو".
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین به‌رپرسی دیاری تری كه‌ركوك و سلێمانی په‌راوێزخراون له‌ماڵه‌وه دانیشتوون" نمونه‌ی نه‌جات حه‌سه‌ن كه پێشتر به‌رپرسی كه‌ركوك و پاشان هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی بوو، هه‌روه‌ها هه‌رریه‌ك لیوا عومه‌ر حه‌مه عه‌لی و لیوا عوسمان و عه‌مید سه‌رحه‌د قادر و لیوا عومه‌ر خه‌مگین و لیوا برایم قاجیری و لیوا جه‌مال عه‌ربه‌تی و لیوا شێخ ته‌ها برای شه‌هید ملازم كه‌ریم"
سه‌رچاوه‌كه ڕونیكرده‌وه كه له‌نێو سلێمانیدا ته‌نها ئالان حه‌مه سه‌عید توانی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا چه‌ند پۆستێك به‌ده‌ست بهێنێت كاتێك به‌بڕیاری مه‌سرور بارزانی كرا به به‌رپرسی لقی 21 و پاشان بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌دوایشدا كرایه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌كه ڕونیكرده‌وه" كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ره‌و كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مین هه‌نگاو ده‌نێت، دورنییه ئه‌م گۆڕانكارییانه بۆ زیاتر لاوازكردنی ناوچه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك بێت، تاوه‌كو نه‌توانن له‌كۆنگره‌دا زۆرترین ده‌نگ و ڕه‌نگیان هه‌بێت و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئاینده‌ی حزبه‌كه‌یان هه‌بێت".
پارتی دیموكراتی كوردستان كه له‌ساڵی 1946 له‌مه‌هاباد دامه‌زرا. تاوه‌كو ئێستا 13 كۆنگره‌ی كردووه، له‌ساڵی 2010 وه كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه|.
AM:11:59:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 58852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت