خۆپیشانده‌رانی كه‌ربه‌لا یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی په‌روه‌رده‌یی شارەکەیان داخست
وێستگه نیوزـ
خۆپیشانده‌رانی شاری كه‌ربه‌لا یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی په‌روه‌رده‌یی وڵاته‌كه‌یان بە "فەرمانی گەل" داخست.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی كانونی دووه‌می 2020، له شاری كه‌ربه‌لا خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی ئه‌و شاره، بینای یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی په‌روه‌رده‌یی شاره‌كه‌یان داخست.
خۆپیشانده‌ران لافیتهیهكیان به بینای یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی په‌روه‌رده‌یی شاره‌كه‌یاندا هه‌ڵواسی كه له‌سه‌ری نووسرابوو "به فه‌رمانی گه‌ل داخراوه".
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانه‌كانی عیراق گوڕ و تینی زیاتری به‌خۆوه بینی و به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:08:20:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت