یەمەن .. لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر سەربازگەیەکی ڕاهێنان ٧٠ سەرباز کوژران



وێستگە نیوز-
لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر سەربازگەیەکی ڕاهێنان لە یەمەن ٧٠ سەربازی سەر بە حکومەت کوژران.

هێرشە موشەکیەکە لە پارێزگای مەئرەب کرایە سەر سەربازگەیەکی ڕاهێنان و بەهۆیەوە ٧٠ سەرباز کوژران.

بەرپرسانی سەربازگەکە ڕایانگەیاندووە دەیان کەسیش لە هێرشەکەدا برینداربوون، شاری مەئرب دەکەوێتە ناوەڕاستی یەمەن و ١٧٠ کیلۆمەتر لە یەمەنی پایتەختەوە دوورە.

هێرشەکە کراوەتە سەر مزگەوتێک لەوکاتەدا کە سەربازەکان سەرقاڵی نوێژخوێنی بوون.

لای خۆیەوە حکومەتی فەرمی یەمەن بزووتنەوەی ئەنساروڵای سەر بە حوسیەکانی یەمەنی بە هێرشەکە تۆمەتبار کردووە، بەڵام تا ئێستا حوسیەکانی یەمەن بەرپرسیاری خۆیان لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە.


ش . ر 



PM:06:01:19/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت