چیرۆكی ئه‌و ژن و پیاوه‌ی ئه‌مڕۆ له دوای یه‌ك گیانیان له ده‌ستدا
ئەو دوو هاوسەرەی لەدوای یەک گیانیان لە دەستدا
وێستگه نیوز ـ
لە سۆران دوای ئەوەی ژنێک بەجەڵتەی دڵ گیانی لە دەستدا هاوسەرەکەشی بەرگە ناگرێت و ئەویش گیانی له ده‌ستدا، ژنه‌كه ته‌مه‌نی 47 ساڵ و هاوسه‌ره‌كه‌شی ته‌مه‌نی 51 ساڵ بووه و خاوه‌نی سێ منداڵن.
لە گوندی باڵەکیانی سەر بەقەزای سۆران ژنێک بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا، دوای چەند خولەکێک هاوسەرەکەشی بەهەمان هۆکار گیانی لەدەستدا.
له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه دراوسێیەکی ئەو خێزانە وتوویه‌تی: "لەکاتژمێر شه‌شی بەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2020، سەروین کەسەبار، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە و دوای چەند ماوه‌یه‌ك هاوسەرەکەشی بەناوی حیکمەت مەحمود، لەتاو مردنی هاوسەرەکەی، ئەویش بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
مەغدید عارف ئەحمەد، بەرێوەبەری ناحیەی دیانای سنووری قەزای سۆران رایگەیاندووه، حیكمەت تەمەنی 51 ساڵە، هاوسەرهكەشی ناوی سەروین كەسبار، تەمەنی 47 ساڵ بووە.
ئەودوو هاوسه‌ره لە ساڵی 1993دا ژیانی هاوبه‌شیان پێکهێناوە و خاوەنی دوو كچ و كوڕێك بوون و كچە بچكووکەكەیان نۆ ساڵە.
هــ. ر
PM:04:36:19/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 39888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت