گروپێكی ده‌مامكدار ته‌قه له خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ده‌كه‌ن و 10 كه‌سیان كوشت
وێستگه نیوزـ
گروپێكی چه‌كداری ده‌مامكدار به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و چڕ ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر كردوه و به‌هۆیه‌وه 56 كه‌س كوژران و برینداربوون.
ئاژانسی رۆیته‌رز له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه كه ئەمشەو هێزێكی ده‌مامكدار به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر كردوه و ئاگریشیان له گراجی پردی سینك به‌رداوه.
چالاكوانانی عیراقیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه هێزەکە به دوو ئۆتۆمبیل له نزیك پردی سینك دابه‌زیون و هه‌ندێكیان جلی مه‌ده‌نی و هه‌ندێكیشیان جلی سه‌ربازییان له‌به‌ردا بووه و هەندێکیشیان دەمامکدار بوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه هێزه ده‌مامكداره‌كه ئاگریان له گه‌راجه‌كه‌ی پردی سینك به‌رداوه و خۆپیشانده‌رانیش ویستویانه به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كه ته‌قه‌ی لێكردون و وه‌ك ئامارێكی سه‌ره‌تایی تائێستاش 10 خۆپیشانده‌ر كوژران و 40ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:09:16:06/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت