وەزیری نەوتی عیراق زانیاری لە بارەی رێككەوتنیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات


وێستگە نیوز-
وەزیری نەوتی عیراق لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند كە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەرێمی كوردستان رۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات بە كۆمپانیای سۆمۆ كە نەوتی عیراق دەفرۆشێت.

لەو چاوپێكەوتنەدا سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد بە پێی ئەو رێككەوتنەی هەیانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەبێت رۆژانە لانی كەم 250 هەزار بەرمیل نەوت بدرێتە كۆمپای سۆمۆ تا ئەوەیش ڕەوانەی بەندەری جیهانی توركی بكات و بودجەكەی بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی عیراقی.

ناوبراو ئەوەی راگەیاند كە تا ئێستا هەرێم لە ساڵی پێشوودا پابەند نەبوو بەلآم لەمەو بەدوا جیاوازە، ئەوەیشی ئاشكراكرد كە لە نوێترین كۆبوونەوەی لەگەڵ كارمەندانی بەشی فرۆشتن پێی راگەیاندوون خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە نەوتە ئامادە بكەن لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە، هەرێمی كوردستان دەینێرێت.

وەزیری نەوتی عیراق ئەوەشی ئاشكرایكرد كە یەكشەممە وەفدێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ حكومەتی عیراق سەبارەت بە بودجە گفتوگۆ دەكەن.
د.ح



PM:05:23:22/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 9512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت