مه‌رجه‌عیه‌تی سیستانی: ده‌بێت په‌له بكرێت له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان
وێستگه نیوزـ
نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عیراق جه‌ختی له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه كرده‌وه و داوای كرد په‌له بكرێت له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عیراق له وتاری نوێژی هه‌یندا رایگه‌یاند كه رژاندنی خوێنی عیراقییه‌كان حه‌رامه، وڵاتیش به قه‌یرانێكی گه‌وره‌دا ده‌ڕوات و ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه.
كه‌ربه‌لائی راشیگه‌یاند كه مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه ده‌كاته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی سیستانی راشیگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵات به زه‌بری هێز ناچه‌سپێت و ده‌بێت به‌رپرسان پله و پۆسته‌كانیان بۆ خزمه‌تكردن به‌كار بهێنن، نه‌ك بۆ مه‌رامی خۆیان.
PM:12:34:22/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت