به‌شداربوانی پڕۆژه‌ی مینا ستی لە سلێمانی قەرەبوو دەکرێنەوە
پڕۆژەی مینا سیتی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌یسی وه‌به‌رهێنه‌ری پێشووی پڕۆژه‌ی مینا ستی له دادگایه‌و چاوه‌ڕوانی یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، "به‌شداربوانی پڕۆژه‌كه له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رێكی تره‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و ئێستا مامه‌ڵه‌كه‌ی له شاره‌وانی سلێمانیه".
عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به وه‌كاله‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كه‌یسی وه‌به‌رهێنه‌ری پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی مینا ستی كه ده‌كه‌وێته نزیك تاسڵوجه له دادگایه‌و چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه.
له باره‌ی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی به‌شداربوانی پڕۆژه‌كه، عه‌زیز ئیبراهیم وتی: "ئێمه به‌رنامه‌یه‌كمان داناوه لەرێگەی وەبەرهێنەرێکی نوێوە کە لە جێگەیەکی تر قەرەبووی ئەو خەڵکە بەشداربووە بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەبەرهێنەرەکە لە سەرقاڵی رایی کردنی مامەڵەکانیەتی".
عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی گرت كه خاوی ده‌نوێنن له رایی كردنی مامه‌ڵه‌كان له‌و رووه‌وه وتی: "ماوه‌ی مانگێكه مامه‌ڵه‌كانی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره له شاره‌وانی سلێمانییه و هێشتا كاره‌كانی بۆ رایی نه‌كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژانه په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌یه".
له باره‌ی چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی وتی: "ئه‌و به‌شداربوانه چه‌نده‌یان پاره دابێت هه‌مووی له بانك هه‌یه و ده‌زانرێت چه‌ندیان داوه، بۆیه ئه‌وكات وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه سه‌رپشكیان ده‌كات له‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر پڕۆژه‌كه به‌و پاره‌یه یان پاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرنه‌وه".
ئه‌وه‌شی زیادكرد: ره‌نگه ئه‌و كاره بكه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه، چونكه كاره‌كان له شاره‌وانی وا به‌زوویی نه‌جاتیان نابێت.
پڕۆژه‌ی مینا ستی له سلێمانی، پێشتر له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رێكه‌وه وه‌ك پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كرێنیشنان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه سه‌دا 10ی ته‌واو بوو، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه كاره‌كانی راگرت.
PM:02:51:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت