دهۆك.. دوو روداوی هاتوچۆ 10 قوربانیی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له دوو روداوی هاتوچۆدا کە له سنوری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له پارێزگای دهۆك رویاندا، گیانیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی 10 کەسی لێکەوتەوە.
ئازاد ته‌ها، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2019، له سنوری ناحیه‌ی رۆڤیای سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دوو رووداوی هاتوچۆی دڵته‌زێن روویاندا.
راشیگه‌یاند: روداوی یه‌كه‌م له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان ناحیه‌ی روڤیا بۆ گوندی جه‌مه رویدا و تیایدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك باسی له روداوی دووه‌میش كرد و وتی له‌و روداوه‌دا كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی ناحیه‌ی روڤیا بۆ پردی حوسنی رویدا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:09:26:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت