پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی ئێران دەستی لەكاركێشایەوە


وێستگە نیوز-
محەمەد قەسیم عوسمان پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی ئێران دەستی لە كار كێشایەوە.

بە پێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە محەمەد قەسیم عوسمان پەرلەمانتاری كورد لە ئێران، دەستی لە كار كێشاوەتەوە.

دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراو بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی بەنزین دێت لەلایەن سێ سەرۆكایەتییەكەی ئێران بە بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، كە ناڕازایەتی خەڵكی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەر لەو بارەوە 60 پەرلەمانتاری ئێران یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە و داوایان كردووە حەسەن روحانی سەرۆكی حكومەت ئامادە دانیشتنی پەرلەمان بێت بۆ روونكردنەوە لەسەر گرانكردنی نرخی بەنزین.

د.ح
 


PM:06:18:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت