ئه‌سه‌د: دوای شه‌ڕ رێگه به هیچ جیاخوازییهك له سووریا نادرێت
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا
وێستگه نیوز ـ
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاند، ده‌ستووری سوریا پیرۆز نییه و ئاساییه ده‌ستكاری بكرێت، دوای شه‌ڕیش رێگه به هیچ جیاخوازییهك له سوریا نادرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌می 2019، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا24 و ئاژانسی رووسیا سیگۆدنیا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا رایگه‌یاند: "دیمه‌شق به ئه‌رێنی ده‌ڕوانێته رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا. هاتنه سه‌ر خه‌تی رووسیا بۆ كشانه‌وه‌ی پاساوی كورد و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به ئاراسته‌ی كشانه‌وه‌ی توركیا ئه‌رێنییه".
ئه‌سه‌د وتیشی: "تیرۆر، سنووری نییه، ئه‌مڕۆ له سووریایه، ره‌نگه له‌وپه‌ڕی ئاسیا، یان ئه‌وروپا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو روویدا، ره‌نگه له رووسیا بێت".
هه‌روه‌ك وتیشی: "داعش به ئیراده‌ی ئه‌مریكا هات، كرده‌وه‌كانی له ژێر چه‌تری ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌دان، به گوێره‌ی زانیاری و بڕوای خۆمان، ئه‌مریكا جوڵه‌ی به داعش ده‌كرد، وه‌ك ئامرازێكی سه‌ربازی بۆ لێدانی سوپای سووریا و په‌رته‌وازه‌كردنی ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی تیرۆریان ده‌كرد، له پێشه‌وه‌یان سوپای سووریا به‌كاری ده‌هێنا".
ئه‌سه‌د، له باره‌ی داهاتووی سووریا، وتی: "دوای نۆ ساڵ له شه‌ڕ، له‌و بڕوایه‌دام، زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌وه تێگه‌یشتوون ده‌بێت ده‌وڵه‌ت یه‌كبخرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه سیاسییه‌كان، ده‌وڵه‌ت له هه‌موو جیهاندا هه‌مووان له ئامێز ده‌گرێت، بڕوام وایه ئێمه به‌و رێگه‌یه‌دا ده‌چین، ئێمه نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ی، نه وه‌ك ده‌وڵه‌ت و نه وه‌ك گه‌ل، به هیچ پێشنیازێكی جیابوونه‌وه و جیاخوازی رازی نابین".
روونیشیكرده‌وه، "شه‌ڕ مانای دابه‌شكردنی وڵات و چوون به‌ره‌و جیاخوازی نایه‌ت، شه‌ڕ به مانای سڕینه‌وه‌ی ده‌ستوور و لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت نایه‌ت، پێویسته ئه‌زموون له شه‌ڕ وه‌ربگرین، پێویسته به به‌هێزی لێی بێینه ده‌ره‌وه، بۆیه به هیچ شتێكی جیاخوازی رازی نابین".
هــ. ر
PM:01:32:15/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت