وەزیری دارایی: پێدانی وەجبەی دووەمی پێشینەی خانووبەرە دەستپێدەکاتەوە
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره ده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری دارایی و ئابووری هاوڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌پێی نووسراوێكی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، تیایدا هاتووه: ئەو كەسانەی پێشتر یەك وەجبەی پارەی پێشینەی خانووبەرەیان وەرگرتووە، ئەوا تەنیا ئەو بڕە پارەیە دەدەنەوە.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووە، "ئەو كەسانەی یەك وەجبە پارەیان وەرگرتووە و بەڵێننامەیان نەداوە كە پشكی دووەم وەرنەگرن و ئەو قیستە دەگەڕێننەوە بەپێی خشتەی گەڕانەوەی پێشینە وەك ئەوەی دابەش كراوە، لە داهاتوودا پشكی دووەمیش وەردەگیرێت بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك".
نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی پێنج ساڵه پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره به هاوڵاتییان و مووچه‌خۆران راگیراوه، حكومه‌ت بیانووی راگرتنی پێشینه‌كانی بۆ قه‌یرانی دارایی گه‌ڕانده‌وه كه به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وكاتی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، هه‌رێم كه‌وته دۆخێكی ئابووریی قورسه‌وه.
AM:11:44:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 13400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت