ئه‌مڕۆ یادی مه‌لود له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هەولێر.. یادی مەولود بەڕێوەدەچێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی تشرینی دووەمی 2019، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 12ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1441ی كۆچی، رۆژی لەدایکبوونی محەمەد، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامە (دروودی خودای لەسەربێت) و، بەو بۆنەیەوە لە شارەکانی هەرێم ئەو یادە دەکرێتەوە.
ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چین و توێژه جیاوازه‌كان، به‌بۆنه‌ی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامه‌وه، که‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی ئەنجامدەدەن و شیرینی و نوقڵ دەبە‌خشنەوه، هاوکات مەراسیمی ئاینییش لە مزگەوت و ماڵ و شوێنە گشتییەکاندا بە بۆنەی ئەو یادەوە بەڕێوەدەچێت.
مێژووی سەرهەڵدانی ئەم یادە لە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی سەدەی شەشەم، یەكەم كەس ئەو یادەی كردبێ سوڵتان موزەفەرەدینی هەولێر بووە، وەك مێژوونووسان ئیبن کەسیر و ئیبن خەلەکان باسیانكردووە، سوڵتان موزەفەرەدین ئاهەنگی بەو بۆنەیەوە گێڕاوە و خواردنی بە خەڵك و هەژاران داوە.
هەرچەندە بەشێک لە ئاینناسان ئەم یادە بە زیادکردن لە ئایین (بیدعه) وەسفدەکەن و دەڵێن، نابێت بەو شێوەیە بکرێتەوە، چونکە لە سەردەمی هاوەڵانی پێغەمبەردا نەکراوە.
هــ. ر
AM:11:01:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت