نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات

‌نێچیرڤان بارزانی

وێستگه‌ نیوز ـ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکات.


لە پەیامێکدا سەرۆکی هەرێم نووسیویەتی: "بە بۆنەی یادی لەداییکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د "د.خ”، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەمان و جیهان".

لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: ئەم یادە هانی زیاتری هەموو لایەک بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1441ی كۆچییه‌، ساڵیادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د، (د. خ) ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان، به‌بۆنه‌ی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامه‌وه،‌ که‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی ئەنجامدەدەن و شیرینی و نوقڵ دەبە‌خشنەوه‌، هاوکات مەراسیمی ئاینییش لە مزگەوت و ماڵ و شوێنە گشتییەکاندا بە بۆنەی ئەو یادەوە بەڕێوەدەچێت.


AM:10:08:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو