باڵیۆزی هۆڵەندا لە عیراق: پشتگیری دانوستانی نێوان هەولێر بەغدا دەکەین
دیمەنێک لە دانیشتنەکە
وێستگه نیوز ـ
باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عیراق رایگەیاند، پشتگیری دانوستانی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە سەختەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ماتیگس وۆڵته‌رز لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە و هیوای خواست دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن.
له دیدارێكدا وۆڵته‌رز مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئاشنابوونی دوا پێشهاته‌كانی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، دووپاتیشی كرده‌وه "عیراق و هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی گرنگیی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هاوپه‌یمانی هۆڵه‌ندان و له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و به‌رده‌وام ده‌بین".
هاوکات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێم جه‌ختیشی له خواستی هه‌رێمی كوردستان بهۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرده‌وه و باسی لە رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقکرد بۆ ساڵی 2018 و کەمکردنەوەی پشکی کورد لە پرۆژەکەدا.
هەروەها رۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ زه‌مینه‌سازیی ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی جددی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، "هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانیشی له هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ده‌ستپێكردنی دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دووپات كرده‌وه".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "به‌رده‌وامیی گه‌مارۆكان له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له بواری گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و كاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش و پێشمه‌رگه برینداره‌كان هه‌یه".
لە کۆبوونەوەکەدا جانێت ئه‌لبێردا، كونسوڵی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان بەشدار بوو.
هــ. ر
AM:08:48:27/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت