ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی ئاب دابه‌ش ناكرێت
وێستگه نیوز ـ
ئه‌گه‌رچی پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندبوو كه هه‌موو پێنجی سه‌ره‌تای مانگێك دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه 5ی تشرینی دووه‌می 2019یه، دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستیپێنه‌كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هیچ فه‌رمانێكیان بۆ نه‌هاتووه له‌سه‌ر ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: نازانن كه‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له وه‌رگرتنی مووچه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌درێت، كه خۆی له دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان و دواتر یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا ده‌گرێته‌وه.
AM:09:25:05/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 13628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت