مه‌زڵوم كۆبانێ: پێویسته ئه‌مریكا له سوریا بمێنێته‌وه و گۆڕه‌پانه‌كه بۆ روسیا چۆڵ نه‌كات
مه‌زڵوم كۆبانێ
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی گشتیی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش له خۆرهه‌ڵاتی سوریا و پێویسته ئه‌مریكاش له‌و ناوچه‌یه بمێنێته‌وه.
مه‌زڵوم كۆبانێ له لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: به‌هاوكاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له‌دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌رده‌وام ده‌بن له راوه‌دونانی شانه‌كانی داعش.
وتیشی: پێویسته ئه‌مریكا بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیی هێز له سوریا بمێنێته‌وه و گۆڕه‌پانه‌كه بۆ روسیا و ئه‌وانی دیكه چۆڵ نه‌كات و ئه‌مریكا رۆڵی خۆی له ناوچه‌كه بگێڕێت.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا له 9ی ئه‌م مانگه سوپای توركیا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌ناوی "كانی ئاشتی" بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌ی ئارام ده‌ستپێكرد.
دواتر و له 17ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌مریكا و توركیا گه‌یشتنه رێككه‌وتنێك بۆ راگرتنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام تائێستا ئه‌نقه‌ره به ئاگربه‌سته‌وه پابه‌ند نییه.
PM:11:24:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت