وێستگه نیوز-
وته‌بێژی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی له ناوچه سنوریه‌كان ئاواره بوون به‌هۆی هێرش و بۆردومانی سوپای توركیاوه.
مسته‌فا بالی وته‌بێژی سوریای دیموكرات له لێدوانێكدا بۆ سایتی "ئه‌لحوره"ی عه‌ره‌بی ئاشكرایكرد كه سوپای توركیا گوندی "یابیسه"ی داگیركردووه، له‌گه‌ڵ دوو گوندی دیكه له ده‌شتاییه‌كانی باكوری شاری رققه.
سه‌باره‌ت به دۆخی مرۆیی ناوبراو ئاشكرایكرد كه دۆخێكی زۆر خراپ هه‌یه بۆ هاووڵاتیانی ناوچه‌كه، به تایبه‌ت كه رێكخراوه فریاگوزارییه‌كان سه‌رجه‌میان به‌هۆی هێرشی توركیاوه كشاونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیش له ترسی بۆردومانه‌كان ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه و ئاواره بوون.
ماوه‌ی دوو رۆژه سوپای توركیا به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه ده‌ستی به‌هێرش كردووه بۆ سه‌ر باكوری سوریا و به‌رنامه‌ی هه‌یه ناوچه‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرێت، به پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئامانجیان درووستكردنی ناوچه‌ی ئارامه له سوریا له‌گه‌ڵ "له‌ناوربدنی یه‌په‌گه‌یه".
PM:10:28:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه