به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌كانی جیهانه‌وه‌ ده‌كات

‌بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق

وێستگه‌ نیوز- 
سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا و رۆژئاوای كوردستان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سەرۆك كۆمار بەتەلەفۆن لەگەڵ هەریەك لە پادشای ئوردن و سەرۆكی میسر و وەزیری دەرەوەی روسیا و ژمارەیەك لە سەرکردەی عەرەبی و نێودەوڵەتی قسەی كرد.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بەرهەم ساڵح ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/١٠/١٠ بە بەتەلەفۆن لەگەڵ هەر یەك لە شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و شێخ محەمەد كوڕی زاید جێنیشینی ئەبو زەبی و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و ئەحمەد ئەبو غێت سكرتێری گشتی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب قسەی كرد.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا، گفتوگۆ كرا لە بارەی لە شكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و جەختكرایەوە لە پێویستی یەكخستنی هەوڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان بۆ رێگریكردن لە جەنگ و روودانی كارەساتی مرۆیی لە ناوچەكەدا، هاوكات رێگریكردن لە گەڕانەوە و خۆ رێكخستنەوەی پاشماوەكانی تیرۆر و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گەلانی ناوچەكە و پشتیوانیكردنی گەلی سوریا بۆ چارەسەری سیاسییانەی كێشەكانیان و زامنكردنی مافەكانیان لە چوارچێوەی ئاسایش و ئاشتی و شكۆمەندیدا.

 


PM:07:22:10/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو